sell-car

فرۆشتن

globe

عربي

نەهج العراق هەڵمەتی تایبەت بە گۆڕینی تاکسی لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات

clock6/24/2025


لە هەنگاوێکی گەورەدا بەرەو مۆدێرنکردنی کەرتی گواستنەوە و باشترکردنی ئەزموونی شۆفێرانی تاکسی لە عێراق، نەهج العراق، هاوبەشی فەرمی کۆمپانیای  GWM و هەڤاڵ، هەڵمەتێکی تایبەتی گۆڕینی تاکسی لە هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە.

ئەم دەستپێشخەرییە دەرفەت دەدات بە خاوەن تاکسییەکان کە ئۆتۆمبێلە کۆنەکانیان بە تاکسی هاڤاڵ جۆلیۆن نوێ بکەنەوە، کە یەکێکە لە پێشکەوتووترین و متمانەپێکراوترین مۆدێلەکانی بە دیزاینێکی مۆدێرن و کارایی سووتەمەنی نایاب و مانەوەی درێژخایەن پێشکەش دەکات.

🚗 گرینگترین ئۆفەرەکانی کامپەینەکە:


چاککردنەوەی بێبەرامبەر بۆ یەک ساڵ یان 20,000 کیلۆمەت 

بۆیەی تەواو بەخۆڕایی 

کۆبۆنی سووتەمەنی بە بەهای 500 هەزار دینار

گەرەنتی درێژکراوە تا 7 ساڵ یان 200 هەزار کیلۆمەتر

زیاتر لە تەنها ئۆفەرێک:

ئەم هەڵمەتە بانگەوازێکە بۆ بەرزکردنەوەی ئەزموونی کارکردنی ڕۆژانەی شۆفێرانی تەکسی و بەرزکردنەوەی کوالێتی خزمەتگوزاری پێشکەش بە سەرنشینەکان. تاکسی جۆلیۆن ئەزموونێکی لێخوڕینی جێی متمانە و ئاسوودە و کارامە پێشکەش دەکات کە بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی بەکارهێنانی پیشەیی دروستکراوە.

عەلی ئەلسەفار، بەڕێوەبەری بەبازاڕکردنی نیشتمانی لە کۆمپانیای نەهج العراق – هەڤاڵ، بیروڕاکانی خۆی دەخاتە ڕوو:

"لە ڕێگەی ئەم دەستپێشخەرییەوە، نەهج العراق پابەندبوونی خۆی بەهێزتر دەکات بۆ پشتگیریکردنی شۆفێرانی تاکسی بە پێشکەشکردنی تاکسییەکی تایبەتمەندی بەرزی هەڤاڵ جۆلیۆن کە ئامادەیە لە ڕۆژی یەکەمەوە لێی بخوڕی ، بە نرخێکی زۆر گونجاو تا  20 هەزار کیلۆمەتر، و گەرەنتی 7 ساڵەی کۆمپانیا، ئەمە دەرفەتێکی ڕاستەقینەیە بۆ شۆفێران بۆ ئەوەی بە تازەیی دەست بە کارەکانیان بکەن و بە متمانەوە گەشە بە کارەکانیان بدەن.”

ئەم دەستپێشخەرییە تەنها گۆڕینی ئۆتۆمبێلە کۆنەکان نییە- پەیوەندی بە بەهێزکردنی شۆفێرانەوە هەیە بە ئامرازی باشتر، باشترکردنی ئەزموونی سەرنشینەکان، و هەنگاوێکی ڕاستەقینە بەرەو دروستکردنی سیستەمێکی گواستنەوەی زیرەکتر و کاراتر لە عێراق. نەهج العراق و  iQ Cars پابەندن بە جێبەجێکردنی ئەو گۆڕانکارییە، هەنگاو بە هەنگاو.

 ئێستا ئۆتۆمبێلی هەڤاڵ لە www.iqcars.net بدۆزەرەوە.

نوێترین هەواڵەکان

جيلي أوتو تضع معيارًا جديدًا للتميّز في صناعة السيارات العالمية
جيلي أوتو تضع معيارًا جديدًا للتميّز في صناعة السيارات العالمية
clock4/22/2025
حيث يلتقي الابتكار بالأناقة – BMW العراق
حيث يلتقي الابتكار بالأناقة – BMW العراق
clock4/24/2025
سيتم إنتاج ٧٠ نسخة فقط على مستوى العالم، مما يجعلها واحدة من أكثر إبداعات بي إم دبليو حصرية حتى الآن
سيتم إنتاج ٧٠ نسخة فقط على مستوى العالم، مما يجعلها واحدة من أكثر إبداعات بي إم دبليو حصرية حتى الآن
clock5/25/2025