براندەکانی ئۆتۆمبێلی چینی لەوانەش چێری لەم ساڵانەی
دواییدا ناوبانگێکی زۆریان پەیا کردووە. زۆرێک لە براندە چینییەکان تێکەڵەیەک لە دیزاینی
مۆدێرن و تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو و نرخە کێبڕکێکارەکان پێشکەش دەکەن، ئەمەش وایکردووە
ببنە بژاردەیەکی سەرنجڕاکێش بۆ بەکارهێنەران، وە یەکێک لە براندە سەرەکییەکان شێرییە.
لێرەدا 5 شت دەخەینەڕوو کە پێویستە پێش کڕینی شێری
بزانیت.
گەرەنتی.
گرنگە لەکاتی کڕینی ئۆتۆمبێلدا ڕەچاوی هەبوونی
گەرەنتی بکەیت. شێری پاکێجێکی گەرەنتی گشتگیر پێشکەش دەکات کە کەموکوڕیەکانی کاری
دەستی و کێشەکانی تر دەگرێتەوە کە لەوانەیە لە ماوەی گەرەنتیدا سەرهەڵبدەن، هەروەها
پارچەی یەدەگ بەردەستە هەرکاتێک پێویستت پێی بێت.
تایبەتمەندییە نایاب.
بە پێچەوانەی مارکەکانی تری ئۆتۆمبێل، شێری کۆمەڵێک
تایبەتمەندی سەرسوڕهێنەری هەیە کە تەنها لە براندە نایابەکاندا هەیە وەکو سەقفی
پانۆراما، سیستەمی ئاگادارکردنەوە، کۆنترۆڵی ناو قور و خۆڵ، هەستەوەری وەستانی ئۆتۆمبێل،
وە چەندانی تر کە لەسەر شێری بەردەستە. لەوانەیە پێت وابێت پێویستت بەم تایبەتمەندیانە
نییە لە ئۆتۆمبێلی داهاتوودا، بەڵام لەبیرت بێت، پۆزی خۆی هەیە کە ئەم تایبەتمەندیانە
پیشانی هاوڕێکانت بدەیت.
بۆ بازاڕی عێراق دروستکراوە.
مۆدێلەکانی چێری کە لەلایەن کۆمپانیای ئەلسەراب ئۆتۆوە هاوردە دەکرێن بۆ بازاڕی عێراق بە تایبەتی دروستکراون بۆ ئەوەی لەگەڵ کوالێتی
بەنزینی عێراقی و کەشوهەوای سەختدا بگونجێت و ئەوەش مانای وایە دەتوانیت ئۆتۆمبێلەکەت
لە بیابانی بەسرە لە باشوور و چیاکانی دهۆک لە باکوور لێبخوڕیت.
جۆری ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر.
چێری کۆمەڵێک جۆری ئۆتۆمبێلی بەرفراوان پێشکەش
دەکات لەوانە ئۆتۆمبێلی بچووکی سیدان، هاچباک، و SUV ئەمەش نەرمی دەدات بە بەکارهێنەران بۆ هەڵبژاردنی ئۆتۆمبێلێک کە لەگەڵ
پێداویستی و ئارەزووە تایبەتەکانیاندا بگونجێت. هەندێک لە مۆدێلە بەناوبانگەکانی
ناو پێکهاتەی چێری بریتین لە تیگۆ 5X SUV و ئاریزۆ 5 سیدان و تیگۆ 7 کرۆس ئۆڤەر. پێویستە کاتێک بۆ گەڕان وە
بەراوردکردنی مۆدێلە جیاوازەکان تەرخان بکەیت بۆ ئەوەی ئەو مۆدێلە بدۆزیتەوە کە بە
باشترین شێوە لەگەڵ پێداویستییەکان و بودجەی تۆدا بگونجێت.
نرخێكی گونجاو.
براندەکانی ئۆتۆمبێلی چینی، لەنێویاندا چێری،
ناوبانگێکی زۆریان هەیە کە ئۆتۆمبێل بە نرخێکی تاڕادەیەک گونجاو پێشکەش دەکەن بە بەراورد
بە براندەکانی وڵاتانی دیکە. چین بە کارگەی جیهان ناسراوە، کە ڕێگە بە وڵاتەکە دەدات
کەرەستەی خاو بە نرخێکی کەمتر هاوردە بکات. ئەمەش واتە پێویست ناکات داوای قەرز لە
٥ هاوڕێکەت بکەیت بۆ کڕینی ئۆتۆمبێلێکی شێری.