iqcars-logo
sell-car

فرۆشتن

globe

عربي

example

بەتێکڕای فرۆشی نزیکەی 10.5 ملیۆن ئۆتۆمبێل لە ساڵی 2022، تۆیۆتا زۆرترین فرۆشی ئۆتۆمبێلی هەبووە

بڵاوکراوەتەوە لە: 2/1/2023
هاوبەشیکردنی لە:

سەرەڕای هەبوونی ئاستەنگ لە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل، لەڕووی فرۆشتنەوە، تۆیۆتا بە باشترین کۆمپانیای دروستکردنی ئۆتۆمبێل دادەنرێت لە ساڵی 2022. ئامارە فەرمییەکان ئاماژە بە ئەوە دەکەن کە کۆمپانیا ژاپۆنیەکە 10,483,024 ئۆتۆمبێلی بۆ کڕیارەکانی لە سەرانسەری جیهاندا دابینکردووە.

ئەم بڕە ئەو ئۆتۆمبێلانەش لەخۆدەگرێت کە لەلایەن کۆمپانیا لاوەکیاکانی تۆیۆتا وەک دایهاتسو و کۆمپانیای هینۆ کە دروستکەری ئۆتۆمبێلی بازرگانی گەورەیە بەرهەم هاتوون،کە بە بەراورد بە ساڵی 2021 بە ڕێژەی 0.1% دابەزیوە.

گروپی ڤۆڵکسواگن لەدوای تۆیۆتا پلەی دووەمی بەدەستهێناوە، بەو پێیەی کۆمپانیای دروستکردنی ئۆتۆمبێلی ئەڵمانی لە ساڵی 2022 دا تەنها 8.3 ملیۆن ئۆتۆمبێلی فرۆشتووە، کە بە بەراورد بە ساڵی پێشوو بە ڕێژەی 7% دابەزیوە. لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا کێشەکانی سەپڵای چێین، لە ئەنجامدا کۆمپنایاکە خراپترین ئاستی لە ماوەی زیاتر لە دە ساڵدا تۆمارکرد. هەروەها قەدەغەکردنی هاتووچۆی پەیوەندیدار بە کۆڤید-١٩ لە چین کاریگەری هەبووە.