هاتنی
ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا ئینۆڤای تەواو نوێ نزیک دەبێتەوە، کە بۆ یەکەمجار لەسەر شاسی خۆی
و بە دیزاینێکی مۆدێرن و سەربەخۆ دێت.
بەپێچەوانەی
نەوەکانی پێشووی ئۆتۆمبێلەکە کە هاوبەشی زۆری لەگەڵ تۆیۆتا هایلۆکسدا هەبووە، ئینۆڤا
نوێیەکە لەسەر شاسی تۆیۆتا TNGA
دروست دەکرێت و بزوێنەرێکی نوێی هەیە، هەروەها یەکێک لە ئامانجیەکانی ئۆتۆمبێلەکە بریتیە
لە ئاسوودەیی و سەلامەتتر بێت بۆ سەرنشینەکانی. وێنەکان وردەکارییەک لە ڕوکاری پێشەوەی
ئۆتۆمبێلەکە نیشان دەدەن کە گڵۆپی پێشەوەی باریک و گریلێکی نایابی هەیە.
کۆمپانیاکە
بەڵێنی باشترکردنی داینامیکی لێخوڕین و تایبەتمەندی مۆدێرن دەدات، هەروەها لە کاتی
خۆیدا وردەکارییەکانی ئاشکرا دەکات.