iqcars-logo
sell-car

فرۆشتن

globe

عربي

example

شۆڕشێکی نوێ لە بازاڕی ئۆتۆمبێلی بەکارهاتووی ڕێپێدراو

بڵاوکراوەتەوە لە: 6/15/2025
هاوبەشیکردنی لە:

تۆیۆتا عێراق شانازی دەکات بە ناساندنی پرۆگرامی ئۆتۆمبێلی بەکارهاتووی ڕێپێدراو USelect ، کە بۆ دووبارە پێناسەکردنەوەی شێوازی کڕین یان فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی بەکارهاتوو لە عێراق داڕێژراوە. جا لە هەولێر بیت، بەغدا بیت، یان هەر شارێکی عێراقی، چێژ لە ئەزموونێکی متمانەپێکراو و بێ کێشە وەردەگریت، کە پشتگیری لە ناوبانگی جیهانی تۆیۆتا دەکات بۆ کوالیتی و بەرچاو ڕوونی و گرنگیدان بە کڕیاران.

چی وایکردووە USelect جیاواز بێت؟

● پشکنینی گشتگیر کە 203 خاڵ لەخۆدەگرێت

هەموو ئۆتۆمبێلێک لەلایەن تەکنیکارانی بڕوانامەدار لە تۆیۆتا پشکنینی تەواوی بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی ببێتە بەشێک لە USelect، ئەمەش دڵنیایی دەدات لە سەلامەتی و کارایی و متمانەپێکردن.

● گەرەنتی فەرمی تۆیۆتا + خزمەتگوزاری بەخۆڕایی بۆ ئۆتۆمبێلی بەکارهاتوو

ئۆتۆمبێلە بەکارهاتوو و گەرەنتی درێژکراوە و خزمەتگوزاری بەخۆڕاییان لەگەڵدایە، کە سەرجەم بریکارەکانی تۆیۆتا لە عێراقدا دەگرێتەوە.

● مێژووی بەرچاو و بەڵگەنامەی متمانەپێکراو

کڕیاران دەستیان بە مێژووی تەواوی ئۆتۆمبێلێک دەگات - ژمارەی شاسی، میل، مێژووی ڕووداو، دۆخی دارایی، وردەکارییەکانی دەردانی گازی ژەهراوی و زۆر شتی تر.

● هەڵسەنگاندن و پرۆسەی فرۆشتنی دادپەروەرانە

فرۆشیاران هەڵسەنگاندنی بەرچاو و خێرا وەردەگرن. USelect ئاسانکاری دەکات بۆ ئاڵوگۆڕ یان فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەکەت بە باشترین بەها.

 

سوودەکانی بۆ کڕیار

● ئاسوودەیی

لە پشکنینەوە تا گەیاندن، USelect بەرچاویەکی تەواو پێشکەش دەکات – هیچ پارەدانێکی شاراوە یان سەرسوڕهێنەر نییە.

● بەردەست بوون لە سەرتاسەری عێراق

لەگەڵ بریکاری ڕێپێدراوی تۆیۆتا لە هەولێر، بەغداد، دیوانیە، نەجەف، سلێمانی، دهۆک، کەرکوک، و زۆرتر، خزمەتگوزاری هەمیشە لە ئێوە نزیکە.

● خزمەتگوزاری کڕیاران بەدرێژایی ڕۆژ و شەو

تیمێکی پشتگیری تایبەت ئامادەیە بۆ وەڵامدانەوەی هەموو پرسیارەکانی پەیوەست بە ئۆتۆمبێلەکانی نمایشکراو، ئاڵوگۆڕ، گەرەنتی، یان وادەکان.

 

بۆچی ئەمە بۆ عێراق گرنگە

● کڕیاران زیاتر پشت بە ئۆتۆمبێلی بەکارهاتووی ڕێپێدراو دەبەستن، ئۆتۆمبێلی ڕێپێدراویان پێ باشترە لە ئۆتۆمبێلی نا ڕێپێدراو.

● پرۆگرامی Uselect فرۆشتنی تاک و پێشانگاکان بەیەکەوە دەبەستێتەوە، کوالیتی متمانەپێکراو و گەرەنتی تۆیۆتا بە نرخێکی کێبڕکێ پێشکەش دەکات.

● بەرنامەکە هێزی خۆی لە ستانداردە جیهانییەکانی تۆیۆتا وەردەگرێت، و بە پشتگیری ناوخۆیی لەلایەن پێشانگاکانی ساس، جیهان، ئەلبەعاج، و ئەلعیملاق ئەلئەحمەر، USELECT لە هەموو هەنگاوێکی ڕێگاکەدا هاوسەنگی و متمانەپێکراوی مسۆگەر دەکات.

 

ئەمڕۆ جیاوازی USELECT ئەزموون بکە:

● سەردانمان بکەن لە [uselect.iq] (ئینگلیزی – عەرەبی – کوردی)

● پەیوەندی بکە بە تیمەکەمان لە هەر پێشانگایەکی تۆیۆتا لە سەرانسەری عێراق

● ناوازەیی ئەزموون بکە لە جیهانی ئۆتۆمبێلی بەکارهاتووی ڕێپێدراو